ئاوا هات وا هات دەشت و کێو ڕەنگین
دڵی عالەم شاد، دڵی من غەمگین
ڕەنگ زەردی خەزان خەتای پاییزە
ڕەنگ زەردی من دووری ئازیزە
پرسیم لە چیمەن قەومێل ئەو قەبرە كێیە
فەرمووی قەبری مەجنونە، شەیدای لەیلێیە