current location : Lyricf.com
/
Songs
/
Enchanted [Kurdish [Sorani] translation]
Enchanted [Kurdish [Sorani] translation]
turnover time:2024-04-28 08:03:32
Enchanted [Kurdish [Sorani] translation]

دیسان ئەوە من بووم ئەمشەو

زۆر لێکراو بە خەندە و بزەی ساختە

هەمان کۆنە شوێنی تەنگ و تەنهایی

دیواری بێ ئەمەکی

تروکانی چاوەکان و چۆڵەوانی

هەمووی ونبوون کاتێ ڕووخساری تۆم بینی

تەنیا شتێك کە دەتوانم بیڵێم ئەویش گەیشتنم بە تۆ ئەفسووناوی بوو

چاوەکانت چپەچپیان دەکرد ئایا ئێمە بەیەك گەیشتین؟

وێنەیەکی خەیاڵی تۆ بە ژوورەکەدا تێدەپەڕی

ئاڕاستەی ڕێگاکەی بەرەو ڕووی من گۆڕی

گفتۆگۆی گاڵتەکردن دەست پێدەکات

لەگەڵ ووتە خێراکانت

هەروەکو تێپەڕینی نامەکان بە نهێنیگەری

وە گەیشتن بە تۆ ئەفسووناوی بوو

تەنیا شت کە ئەتوانم بیڵێم ئەوەیە من شادمان بووم بۆ گەیشتن بە تۆ

ئەم شەوە دەبریسکێتەوە، مەهێڵە بڕوات

من سەرسامم، لە شەرمدا سوورهەڵگەڕاوم بەدرێژایی ڕێگاکە بەرەو ماڵەوە

من بۆ هەمیشە لە خۆم ئەپرسم تۆ بڵێی زانیبێتت

کە من چەندە شادمان بووم بۆ گەیشتن بە تۆ

مانەوەی پرسیارەکە منی بێدارکردووە

کاتژمێر دووی بەیانییە کێت خۆش دەوێت؟

من ئەپرسم تا بە تەواوەتی خەبەرم دەبێتەوە

وە ئێستاش من هەر دێم و دەچم

بە ئاواتەوەم تۆ لای دەرگاکەم بوویتایە

من دەرگاکەم بە ڕووتدا دەکردەوە و تۆش بتگوتبا سڵاو

گەیشتن بە تۆ ئەفسووناوی بوو

تەنیا شت کە ئەتوانم بیڵێم ئەوەیە من شادمان بووم بۆ گەیشتن بە تۆ

ئەم شەوە دەبریسکێتەوە، مەهێڵە بڕوات

من سەرسامم، لە شەرمدا سوورهەڵگەڕاوم بەدرێژایی ڕێگاکە بەرەو ماڵەوە

من بۆ هەمیشە لە خۆم ئەپرسم تۆ بڵێی زانیبێتت

ئەم شەوە بێگەردە، مەهێڵە بڕوات

من سەرسامم، بە تەنیا سەما دەکەم

من بۆ هەمیشە لە خۆم ئەپرسم تۆ بڵێی زانیبێتت

کە من چەندە شادمان بووم بۆ گەیشتن بە تۆ

ئەمە منم نوێژ دەکەم

ئەمە هەمان لاپەڕەی یەکەم بوو

نەك لەو شوێنەی کە دێڕی چیرۆکەکە کۆتایی پێ دێت

ناوی تۆ لەناو بیر و هزرم دەزرنگێتەوە

تا ئەو کاتەی جارێکی تر دەتبینمەوە

ئەمانە ئەو ووشانەن کە نەمدرکاندبوون

چونکە من زۆر زوو دەڕۆیشتم

من شادمان بووم بۆ گەیشتن بە تۆ

تکایە لەگەڵ کەسی دیکەدا خۆشەویستی مەکە

تکایە وا مەکە کەسێك لە چاوەڕوانی تۆدا بێت

ئەم شەوە دەبریسکێتەوە، مەهێڵە بڕوات

من سەرسامم، لە شەرمدا سوورهەڵگەڕاوم بەدرێژایی ڕێگاکە بەرەو ماڵەوە

من بۆ هەمیشە لە خۆم ئەپرسم تۆ بڵێی زانیبێتت

ئەم شەوە بێگەردە، مەهێڵە بڕوات

من سەرسامم، بە تەنیا سەما دەکەم

من بۆ هەمیشە لە خۆم ئەپرسم تۆ بڵێی زانیبێتت

کە من چەندە شادمان بووم بۆ گەیشتن بە تۆ

تکایە لەگەڵ کەسی دیکەدا خۆشەویستی مەکە

تکایە وا مەکە کەسێك لە چاوەڕوانی تۆدا بێت

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Taylor Swift
  • country:United States
  • Languages:English
  • Genre:Country music, Electropop, Pop, Pop-Folk
  • Official site:http://www.taylorswift.com/
  • Wiki:http://en.wikipedia.org/wiki/Taylor_Swift
Taylor Swift
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved