current location : Lyricf.com
/
Songs
/
Maviye Çalar Gözlerin [Kurdish [Sorani] translation]
Maviye Çalar Gözlerin [Kurdish [Sorani] translation]
turnover time:2024-04-29 21:35:16
Maviye Çalar Gözlerin [Kurdish [Sorani] translation]

لە پەتی سێدارە برسیتر

لە مار ڕووتتر هاتوومە بەردەرگەت

لێم دەگەڕێی تێربم لە ڕواننیت؟

دانیشتوون ملقەوییەکان

فەرمانم بەسەرا دەنوسنەوە

لێیان گەڕێ، تۆ وەرە

هەی تریسکایی مانگ

چاوانت نقومن لە شیندا

لە شیندا نغرۆن چاوانت

دەورمیان گرتووە بێشەرەف و نامەرد

هێشتا ماومە دۆست،خەندە و برادەر

جگەرەکەم وا دەسوتێ

ناوچەوانم ماچ دەکەن

کەمدوو، خاین، هەزارپێ

شەو ئاونگ دەبارێنێ

ئاسمان پڕە لە دڵۆپە

لێیان گەڕێ، تۆ وەرە

هەی تریسکایی مانگ

لێیان گەڕێ، تۆ وەرە

تۆ وەرە

هەی تریسکایی مانگ

چاوانت نقومن لە شیندا

لە شیندا نغرۆن چاوانت

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Ahmet Kaya
  • country:Turkey
  • Languages:Turkish, Turkish (Anatolian dialects), Kurdish (Kurmanji)
  • Official site:http://www.ahmetkaya.com/
  • Wiki:http://en.wikipedia.org/wiki/Ahmet_Kaya
Ahmet Kaya
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved