current location : Lyricf.com
/
Songs
/
Love the Way You Lie [Kurdish [Sorani] translation]
Love the Way You Lie [Kurdish [Sorani] translation]
turnover time:2024-04-27 02:55:01
Love the Way You Lie [Kurdish [Sorani] translation]

ناتوانم پێت بڵێم شتەکە چییە

تەنیا دەتوانم پێت بڵێم چۆن هەستێکە

ئێستاش چەقۆ لەسەر قوڕقڕاگەمە

ناتوانم هەناسە بدەم، بەڵام هێشتا کە توانای شەڕکردنم هەبێ، شەڕ دەکەم

هەتا ئەگەر هەستە هەڵەکانیش ڕاست بن، ئەوە واتا من دەفڕم!

مەستم بە خۆشەویستیی، لەسەر شەرەفی ڕقی ئەو دەخۆمەوە

وەک ئەوە وایە ئازارەکانم بنەخشێنم، هەر چەند ئازار بچێژم زیاترم خۆشدەوێ، وا دەخنکێم

وە پێش ئەوەی نقوم ببم، ئەو دووبارە دەمژیێنێتەوە

ئەو بە نەفرەتەوە ڕقی لێم، حەزم لەوەیەتی.

"چاوەڕێکە! بۆ کوێ دەچی؟"

"جێت دەهێڵم!"

"نا، ناتەوێ. بگەڕێوە"

وا ڕادەکەین

وا دووبارە دەڕۆین

زۆر شێتانەیە، چونکە کە باش دەبێ، بەرەو باشترین دەچێت!

من مرۆڤی باڵام و با ـ لەسەر پشتمە، ئەویش (لۆیس لەین*)ە

بەڵام کاتێک خراپە گەلێک قەشەنگە، زۆر شەرم دەکەم وەختە بتەقم

"ئەو گەمژەیە کێیە؟"

"تەنانەت ناویشی نازانم"

دەستم لەسەری دانا، هەرگیز نەچەماومەوە، بۆیە دووبارە هێمن بووەوە

وابزانم من توانای خۆم نازانم!.

هەرگیز کەسانێکت زۆر خۆشویستووە، کاتیک لەگەڵیانی بە ئاسوودەیی هەناسە دەدەی؟

دەیانبینی و تەنانەت هیچکامتان نازانن چی برینداریان دەکات

ئەو هەستە گەرم و ڵێڵانەت هەیە

بەڵێ، ئەو موچوڕکانەی توشت دەبن بۆ بەدەستهێنانی ئەوان

ئێستاش بەبینینیان نەخۆش دەکەوی؟

سوێندت خوارد هەرگیز لێیان نەدەی

هەرگیز هیچ نەکەی ببێتە هۆی ئازار بۆیان

ئێستا ڕووبەڕوویبیەکترن

ژەهر دێتە دەرەوە لەگەڵ وشەکانتدا

کاتێک تفیان لێ دەکەی

پاڵدەنێن، پرچی یەکتر ڕادەکێشن، چڕنوک دەگرن، دەیانگەزی

فڕێیان بدە، هەڵیانپەسێرە

ئەوکات لەو ساتانە ون دەبی کە لەناویان دای

ئەوە ڕقە کە داگیرکەرە، هەردووکتان دەستەمۆ دەکات

بۆیە دەڵێن ئەمە باشترینە بۆ ڕیگای جیابوونەوە

ئەوان ناتناسن

چونکە ئەمڕۆ دوێنێ بوو، دوێنێ تەواو بوو

ئەمە ڕۆژێکی جیاوازە

وادیارە ڕیکۆردەکان دەشکێنرین، تەواو بوو

بەڵام بەڵێنی پێدەدەی جاری داهاتوو داگیری دەکەی، هەلێکی ترت نییە.

ژیان یاری ''نینتێندۆ'' نییە، بەڵام دووبارە درۆت کرد

ئێستاش سەیری ڕۆیشتنی ئەو دەکەی، لە پەنجەرەوە

ئینجا دەزانی ئەوان بۆچی پێی دەڵێن شووشەی پەنجەرە.

ئێستا دەزانم شتانێکمان گوت، شتانێکی ترمان کرد کە مەبەستمان نەبوو

دووبارە کەوتینەوە هەمان ڕۆتین و شێواز

بەڵام دۆخت وەکو دۆخی خراپی منە

تۆ وەکو منی

کاتێک دێن خۆشیان بوێی، کوێری

ئازیزم، تکایە بگەڕێوە

تۆ نەبووی، من بووم

ڕەنگە پەیوەندیەکەمان بەو شێوەیەش شێتانە نەبێ کە وادەردەکوێ

رەنگە وەکو ئەوە بێ کاتێک زریان دەگات بە گڕکان!

هەموو ئەوەی دەیزانم خۆشمدەوێی زۆر لەوە زیاتر کە بتوانم وەلاوەی بنیم

وەرە ژوورەوە، جانتاکەت لە ڕاڕەوەکە دابنێ

ئەو ڕاستگۆییەم نابیستی کە قسەدەکەم؟

پێت دەڵێم هەڵەی من بوو

سەیری ناو چاوم بکە

جاری داهاتوو کە پەست بووم، مەبەستم بوو لەسەر ئەرزەکە بکەوم

جاری داهاتوو؟ هیچ جاری داهاتوێک بوونی نییە!

پۆزش دەهێنمەوە، تەنانەت کە بزانم ئەوانە درۆشن

ماندوو بووم لەو یاریانە، تەنیا گەڕانەوەی ئەوم دەوێ

دەزانم درۆزنم

ئەگەر جارێکی تر هەوڵیدا بڕوات

ئەوا لەسەر جێگا دەیبەستمەوە و ماڵەکە ئاگر دەدەم.

''ئێمنێم''

ڕێگای درۆکردنتم خۆشدەوێ

وەرگێڕان: شاهۆ عەبدوڵا

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Eminem
  • country:United States
  • Languages:English
  • Genre:Hip-Hop/Rap
  • Official site:http://www.eminem.com/
  • Wiki:http://en.wikipedia.org/wiki/Eminem
Eminem
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved